سەرۆک بارزانی پۆستێک بۆ سەردار عەبدوڵڵا پێشنیاز دەکات
سەردار عەبدوڵڵا بۆ سەرۆک بارزانی: لە دەرەوەی حکوومەت لە خزمەتکردن بە دۆزی رەوای گەلی کوردستان بەردەوام دەبم
سەرۆک بارزانی داوا دەکات، سەردار عەبدوڵڵا کەسایەتی سەربەخۆ و نووسەر و سیاسی نیشتمانی لە پشکی کورد بۆ پۆستێکی وەزاری لە کابینەی حکوومەتی نوێی عێراق کاندید بکرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست کوردستان24 کەوتوون، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا بۆ سەردار عەبدوڵڵا داوای کردووە کە کاندید بێت بۆ یەکێک لەو پۆستە وەزارییانەی لە حکوومەتی نوێی عێراق پشکی کورد دەبن.
لە وەڵامدا سەردار عەبدوڵڵا وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ ئەم دەستپێشخەری و داواکارییەی سەرۆک بارزانی، بۆ وەرگرتنی پۆستێکی وەزاری کورد، وەک کەسایەتیەکی سەربەخۆ، ئاماژەی داوە، مایەی شانازییە وەک کەسایەتیەکی سەربەخۆ لە لایەن سەرۆک بارزانییەوە ئەم داواییەی لێ کراوە.
بەڵام سەردار عەبدوڵڵا، داوای لێبوردنی کردووە و رایگەیاندووە، لە دەرەوەی پۆستی حکوومی لە خزمەت بە دۆزی رەوای گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەم جۆرە دەستپێشخەرییە بە بەرزی دەنرخێنێت.