بلومبێرگ: جەنگ لە دژی ئێران کۆگاکانی نەوتی جیهان بەتاڵ دەکاتەوە
ئاژانسی بلومبێرگ، ئاشکرای کرد، بەردەوامی جەنگ لە دژی ئێران و گرژییەکانی گەرووی هورمز کۆگاکانی نەوتی جیهان بەتاڵ دەکاتەوە.
شەممە 9ـی ئایاری 2026، ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژەی بەوە کردووە، بە هۆی جەنگی ئێران و داخستنی گەرووی هورمز، نەوت بە شێوەیکی زۆر کەم و سنووردار دەگات بە کۆگاکانی نەوتی جیهانی، ئەمەش وەیکردووە کۆگاکان بەرەو بەتاڵ بوونەوە بچن.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، کۆگای نەوتی جیهانی بە بڕی نزیکەی 4.8 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە لە نێوان ماوەی 1ـی ئادار تاوەکوو 25ـی نیسان".
بلومبێرگ ئاشکراشی کردووە، کۆگای نەوتی جیهانی نزیک بووەتەوە لە نزمترین ئاستی خۆی لە دوای ساڵی 2018ـەوە، ئەمەش مەرسی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و کەمبوونەوەی وزە درەست کردووە.
ئەم هۆشدارییەی ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە لە کاتێکدایە گەرووی هورمز، وەک شا دەماری گواستنەوەی نەوت و غازی جیهان، گرژییەکی بێوێنەی بەخۆوە بینیوە. ئەم ناسەقامگیرییەش دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل، ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە 28ـی شوباتی رابردووەوە دەستی پێکردووە و کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر بازاڕەکانی وزە لە سەرانسەری جیهاندا دروست کردووە.