ئێرمان تۆپچو: سهردانهكهی مهسرور بارزانی لە کاتێکی هەستیار و گرنگدا ئەنجامدرا
کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، باس له گرنگیی سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دهكات دهڵێت، سەردانەکە لە کاتێکی "هەستیار و گرنگدا" کراوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی ئایاری 2026، ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبهتدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند: سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ تورکیا لەرووی کات و ساتەوە زۆر گرنگ و هەستیاردابوو، لەلایەن سەرۆککۆمارەوە پێشوازیی لێکرا و سەرۆکوەزیران لە تورکیا سیاسەتوانێکی رێزلێگیراوە.
ئێرمان تۆپچو گوتیشی: ژمارەیەک دیداری لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و وزە و سامانە سروشتییەکان و لەو سەردانەدا بەشێوەیەکی گشتگیر بواری ئەوە رەخسا دۆخی ناوچەکە و سیاسەتی ناوخۆیی عێراق و پێشهاتە ناوچەییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، پەیوەندییەکانیی هەردوولا لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیادا رەهەندێکی تایبەتی خۆی هەیە و پەیوەندییەکان لە ئاستێکی زۆر بەرزدان و ناوازەن، سەردانەکان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی زوو زووە دەکرێن، لەسەر ئاستی سەرکردایەتیدا هەماهەنگییەکی زۆر باش هەیە.
کونسوڵی گشتیی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە، ئێمە بە هەموو پێکهاتەکانەوە لەم خاکە براین و پەیوەندییەکانیشمان فرەڕەهەندن، بۆیە ئەم جۆرە سەردانانە پێمان دەڵێت کە پەیوەندییەکانمان چۆنە؟ دەبێت چی بکەین و زیاتر کار لە چ بوارێکدا بکەین بۆیە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران لەسەر ئاستی فرەی و ئاستی باڵاوە بووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، هەر سەردانێک و دیدارێک خوێنێکی نوێ و برەوێکی نوێ بە پەیوەندییەکان دەبەخشێت.
رۆژی شەممە، 9ـی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری ئیستانبوڵی تورکیا.
سەرۆکی حکوومەت لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ هەر یەکە لە لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە، یاشار گولەر وەزیری بەرگری و ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار وەزیری وزەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
رۆژی پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی سەردانی ئانتاليای کرد و لە میانی رۆژانی کۆڕبەندەکەدا، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتان و بەشدارانی کۆڕبەندەکە، دەربارەی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.
هەروەها پێنجشهممه 9ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له ئهنقهره لهگهڵ ڕهجهب تهييب ئهردۆغان، سهرۆكى كۆمارى توركيا كۆبووهوه.
له كۆبوونهوهكهدا باسيان له پهيوهندييهكانى توركيا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستاندا كرد، ههروهها بوارهكانى هاريكاريى هاوبهشى توركيا و ههرێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، پرۆسهى سياسى و ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، دۆخى ناوخۆى ههرێمى كوردستان و پێشهاتهكانى سووريايان تاوتوێ كرد.