رێبەری ئێران 10 خاڵی ستراتیژی بۆ داهاتووی کەنداو و گەرووی هورمز دیاری دەکات

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکیدا 10 خاڵی ستراتیژی و زۆر گرنگی سەبارەت بە کەنداو و گەرووی هورمز دیاریکرد.

ئەمرۆ دووشەممە، 11ـی ئایاری 2026، میدیاکانی ئێران ئەم 10 خاڵەی موجتەبا خامنەییان بڵاوکردووەتەوە کە بەم شێوەیە:

1.بوونی ئەمریکییەکان و جێگیربوونیان لە خاکی وڵاتانی کەنداو، گرنگترین هۆکاری نائارامی و نەبوونی ئاسایشە لە ناوچەکەدا.
2. بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەستەوەستانن و ناتوانن تەنانەت ئاسایشی خۆشیان دابین بکەن.
3. داهاتوویەکی گەشاوە چاوەڕێی ناوچەی کەنداو دەکات، داهاتوویەک کە دوور بێت لە ئەمریکا و لە خزمەت پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی گەلانی ناوچەکەدا بێت.
4. چارەنووسمان لەگەڵ دراوسێکانمان لە ئاوەکانی کەنداو و دەریای عوماندا هاوبەشە.
5. هیچ شوێنێک بۆ بیانییە خراپەکارەکان لە کەنداو نییە، مەگەر تەنها قووڵایی ئاوەکانی بێت.
6. زنجیرە سەرکەوتنەکانی ئێران لە کەنداو، پێشەنگی سیستمێکی نوێیە لە ناوچەکە و جیهاندا.
7. دابینکردنی ئاسایشی ناوچەی کەنداو پیویستی بە سوپاسگوزاریی هەیە بۆ سەرکەوتنی ئێران لە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزدا.
8. نەهێشتنی هەموو ئەو زەمینانەی کە دوژمن دەتوانێت بۆ خراپ بەکارهێنانی گەرووی هورمز بیقۆزێتەوە.
9. دەستەبەرکردنی ئاسوودەیی و پێشکەوتنی گەلانی ناوچەکە لە رێگەی بنەما یاساییەکان و جێبەجێکردنی شێوازێکی نوێی بەڕێوەبردن لە گەرووی هورمزدا.
10. خۆشحاڵبوونی دڵی گەلی ئێران بەو دەستکەوتە ئابوورییانەی کە لە بەڕێوەبردنی نوێی گەرووی هورمزەوە بەدەست دێن

ئەمە لەکاتێکدایە موجتەبا خامنەیی، رێبەری ئێران، یەکشەممە،10ـی ئایاری 2026، فەرمانی بە سەرجەم یەکە جیاوازەکانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کرد کە بەردەوام بن لە رووبەڕووبوونەوەی دوژمنان.

ئەم رێنماییانەی رێبەر لە کاتی پێشکەشکردنی راپۆرتێکی فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا سەبارەت بە ئاستی ئامادەباشی هێزە چەکدارەکانی ئێران هات لە قۆناخی ئێستا.