دوای کوشتنی کچە 15 ساڵانەکەیان ئاهەنگی خێڵەکیان گێڕا

وێنەیەکی کچە کوژراوەکە و برایەکی
وێنەیەکی کچە کوژراوەکە و برایەکی

لە بەغدای پایتەخت، دوای ئەوەی کچێکی 15 ساڵ رەتیکردەوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزایەکی (کوڕە مامێکی) بکات، لە لایەن خێزانەکەییەوە کوژرا. لە دوای کوشتنیشی، عەشیرەتەکەی ئاهەنگی بە کۆمەڵیان گێرا؛ رێکخراوی داکۆکیکار لە مافی ئافرەتانی عێراقیش، پەردە لەسەر راستییەکان هەڵدەماڵێت.

رووداوەکە لە ناوچەی "نەهرەوان"ـی رۆژهەڵاتی بەغدا روویداوە. خێزانەکە کچە 15 ساڵانەکەیان بە ناوی "کەوسەر بەشار" بە تۆمەتی "پاکبوونەوەی شەرەف" کوشتووە. لە دوای کوژرانیشی عەشیرەتەکەی ئاهەنگێکی بە کۆمەڵیان گێڕا، کە بە (هۆسە یان فەزعە) ناسراوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوە ئەمنیەکانی عێراق بێدەنگن و هیچ کەسێکش بە تۆمەتی کوشتنی ئەو کچە 15 ساڵانە دەستگیر نەکراوە.

 

 

تاکە لایەنی فەرمی کە هاتبێتە دەنگ، رێکخراوی داکۆکیکار لە مافی ئافرەتانی عێراقە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "فەیسبووک" بە بڵاوکردنەوەی چەند پارچە ڤیدیۆیەکی هۆسە و فەزعەی دوای کردە تاوانکارییەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "چەند وێنە و ڤیدیۆیەک دەخەینەڕوو کە پەیوەندییان بە دۆسیەی کەوسەر بەشار ئەلحەسیجاوی 15 ساڵەوە هەیە، کە بەهۆی رەتکردنەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزاکەیدا کوژرا، کەچی ئەندامانی خێزانەکەی بە شازییەوە ئاهەنگ دەگێڕن".

بە گوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، دوو لە مامەماکانی کچە کوژراوەکە، یەکێکیان بە ناوی "ماجد" لەگەڵ برایەکی کچەکەش بە ناوی "تەیسیر" و ئامۆزاکەشی کە ناوی "عەباسە" لەنێو ئاهەنگێڕەکان دەردەکەون.

بەگوتەی شاهێدێکی رووداوەکە، کچەکە (کەوسەر بەشار) دەستگیرانی ئامۆزاکەی بووە، بەڵام بە راشکاوانە رەتیکردووەتەوە شوو بە ئامۆزاکەی بکات، لە ماڵەوەیان هەڵاتووە و رۆژی دواتر لەلایەن کەسوکارە دۆزراوەتەوە و بە تۆمەتی پاککردنەوەی شەرەف کوشتوویانە و قسەیان بۆ هەڵبەستاوە گوایە لەگەڵ خۆشەویستەی هەڵاتووە.

هەر بە گوتەی شاهێد حاڵەکە، کچەکەیان بردووەتە ناوچەیەکی دوورە دەست و لەوێ لەلایەن کەسوکارەکەی کوژراوە و گوایە تەرمەکەشیان شێواندووە.

بە گوێرەی راپۆرتی ژمارەی 37ـی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عێراق لە بارەی پێشێلکارییەکان کە 14ی مانگی رابردوو بڵاویکردووتەوە، لە ساڵی 2024دا 14 هەزار داوای یاسایی تۆمارکراوە، بەڵام لە ساڵی رابردوودا (2025) ژمارەکە بۆ زیاتر لە 36 هەزار حاڵەت بەرزبووەتەوە،