نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نێچيرڤان بارزانى به‌مه‌به‌ستى به‌شداريكردن لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و متمانەدان بە کابینەی وه‌زاریی عەلی فالح زەیدی سەردانی بەغدا دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێواره‌ى ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى به‌مه‌به‌ستى به‌شداريكردنه لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ متمانەدان بە کابینەی وه‌زاریی عەلی فالح زەیدی
بڕیار وایە کاتژمێر پێنجی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت بۆ دەنگدان بە کابینەی عەلی زەیدی.