بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند
سەرۆکایەتیی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا 'ئافاد' رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری رێختەر شارەدێی "بەتاڵگازی" سەر بە پارێزگای مەڵەتی هەژاندووە و لە چەند پارێزگایەکی دەوروبەریش هەستی پێکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانیی و ماددی تۆمار نەکراوە.
بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئایاری 2026، لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی لە شارەدێی بەتاڵگازی لە مەڵەتی روویداوە. بەهۆی بەهێزیی گوڕەکەیەوە، دانیشتوانی پارێزگاکانی سەمسور، خارپێت، دێرسیم و ئورفا.
ئافاد لە رێگەی هەژمارە فەرمییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هاووڵاتیانی دڵنیاکردووەتەوە و رایگەیاندووە، "له ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تۆمار نەکراوە. تیمەکانمان بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ پشکنیینی وردتری ناوچەکە."
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، سەرۆکایەتیی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا رایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.