چوارچێوەی هەماهەنگی: هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ رەتدەکەینەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبوونەوەی نا ئاسایی خۆیدا جەختی کردەوە، دوای پشووی جەژنی قوربان كابینەی وەزاری عەلی زەیدی تەواو دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئایاری 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نووسینگەی هادی عامری کۆبووەوە و بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییە سیاسییەکان و شایستەکانی قۆناغی داهاتوو ئەنجامدا.
چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە، بڕیاری دراوە کە دوای پشووی جەژن، رێکارە دەستوورییەکان و لێکتێگەیشتنە نیشتمانییەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاری دەستپێبکەن.
لە لایەکی دیکەوە و لەسەر ئاستی ئەمنی و ناوچەیی، چوارچێوەی هەماهەنگی رەتکردنەوەی هەر هێرش و دەستدرێژییەکی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی عەرەبی دووپاتکردەوە. جەختیشی لە گرنگی رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە ئاڵۆزیی زیاتر کردەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی، داوا لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات، لێکۆڵینەوەکانیان تەواو بکەن و رێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی خاکی عێراق.