دوو یانە لە عێراق بەشداریی چامپیۆنزلیگی كەنداو دەكەن
ناسنامە یانە بەشداربووەكانی چامپیۆنزلیگی كەنداوی داهاتوو ئاشكرا دەبێت
فیدراسیۆنی جامی كەنداوی یانەكانی عەرەبی، ژمارەی یانە بەشداربووەكانیان بۆ چامپیۆنزلیگی كەنداوی داهاتوو زیاد كرد، لە عێراق دوو یانە بەشداریی دەكەن
ئەمڕۆ سێشەممە، 2 حوزەیرانی 2026، بە فەرمی فیدراسیۆنی جامی كەنداوی یانەكانی عەرەبی رایگەیاند چامپیۆنزلیگی كەنداوی داهاتوو بە بەشداریی 16 یانە بەڕێوە دەچێت، بۆ هەر وڵاتێكیش كورسییەكی دیكە زیاد دەبێت، بەمەش عێراق بە دوو یانە بەشداریی لە پاڵەوانێتییەكە دەكەن.
بەگوێرەی ئەو رێنماییانەی بڵاوكراونەتەوە، یانەكانی هەولێر و زەورا نوێنەرایەتی عێراق دەكەن، لە سعوودیەش ئیتیفاق و نیوم لە قەتەریش یانەكانی دوحەیل و قەتەر بەشداریی دەكەن، یانەكانی رەفاع و مالكیە نوێنەرایەتی وڵاتی بەحرێن دەكەن، یانەكانی وەحدە و نەسری ئیمارات لەگەڵ عەرەبی كوێتی بەشداریی دەكەن و هێشتا كورسی دووەمی كوێت یەكلایی نەبووەتەوە.
پاڵەوانێیتی چامپیۆنزلیگی كەنداو لە رۆژی 23ـی ئەیلوول لە شاری جەددە دەستپێدەكات و لە رۆژی 6ـی تشرینی یەكەمی 2026 كۆتایی دێت و پاڵەوانێتییەكە 14 رۆژ دەخایەنێت.