وەزارەتی دادی عێراق ئازادکردنی نزیکەی 600 زیندانی راگەیاند
وەزارەتی دادی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ـی حوزەیرانی 2026 رایگەیاند، لە مانگی ئایاری 2026دا، 593 زیندانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە ئازاد کراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، لە کۆی گشتی ئازادکراوەکان، 394 کەسیان بەپێی بڕیاری جیاوازی دادگاکان ئازاد کراون و 199 کەسەکەی تر بەر یاسای لێبووردنی گشتی کەوتوون.
وەزارەتی داد جەختی کردەوە، فەرمانگەی چاکسازی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی رێکارە یاساییەکان بۆ ئازادکردنی زیندانیان دوای تەواوکردنی هەموو پێداویستییە یاساییەکان، ئەمەش وەک پابەندییەک بە ئەرکە پیشەیی و مرۆییەکانیان بە بەرزترین ئاستی وردی و بەرپرسیارێتی.
ئەم هەنگاوانەی وەزارەتی داد بۆ ئازادکردنی زیندانیان، لە چوارچێوەی سیاسەتێکی فراوانتری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراقدا دێت. کە ئەنجوومەنەکە لە رێگەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتییەوە، لەکۆتایی ساڵی رابردوو، رێنمایی نوێی ئاراستەی سەرجەم دادگاکان کردووە تا کار بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی راگرتن و زیندانیکردن بکەن.
ئامانجی سەرەکی ئەم ڕێنماییانە، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ، داد و تەندروستی داڕێژراوە، چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی زۆری ناو گرتووخانەکان و بنکەکانی راگرتنە. بۆ ئەم مەبەستەش، جەخت لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی کراوەتەوە:
هەر لەو چوارچێوەیە لە مانگی شوباتی رابردوو، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئازادکردنی 41 هەزار و 364 کەس لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن راگەیاند.