سێنتکۆم: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و هێرشەکانمان بۆ بەرگرییە و وەڵامێکە بۆ ئەو دەستدرێژییە بێ پاساوانەی ئێران بەردەوام دەیانکات.

فەرماندەییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە "ئەمڕۆ کاتژمێر 5:15ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی واشنتن، هێرشەکانیان بۆ سەر چەند ئامانجێک دەستپێکردووە"

هەروەها ئاماژەیداوە، هێرشەکانیان بۆ بەرگرییە لە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە. 

لەلایەن خۆیەوە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە نزیک دوورگەی کیش لە کەنداو دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە؛ هاوکات لە چەند شارێکی ئیران، لەنێویاندا لە تارانی پایتەخت سیستەمی بەرگریی ئاسمانی خراوەتە کار.

ئاژانسی ئێرنا بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی سەرچاوە خۆجییەکان، کەمێک لەمەوبەر دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە نزیک بەندەرەکانی میناب و سیریک لە سنووری پارێزگای هۆرمزگان.

هەروەها ئاماژەیداوە، تەنیا لە سیریک دەنگی چوار تەقینەوە بیستراوە.