ئاگر لە کەشتییەکی نەوتهەڵگر کەوتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ـی حوزەیرانی 2026، دەستەی بازرگانی دەریایی بەریتانیا رایگەیاند؛ ئاگر لە ژووری بزوێنەری کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە نزیک کەناراوەکانی عومان کەوتووەتەوە. رووداوەکە لە دووری 21 میل لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری سۆحار روویداوە و تا ئێستا هیچ زیانێکی ژینگەیی لێ نەکەوتووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، بارەگای خاتەمولئەنبیا داخستنی گەرووی هورمزی بە رووی کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکاندا راگەیاند. ئێران هۆشداری داوە کە هەر کەشتییەک هەوڵی تێپەڕین بدات تەقەی لێ دەکرێت؛ ئەم بڕیارەش دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دێت.
لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هێرشەکە رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانیان ژووری بزوێنەری تانکەری "سیتیبیلۆ"یان بە وردی پێکاوە، کە ئاڵای پالاوی لەسەر بووە.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هێرشە دوای ئەوە هاتووە کە تیمی کەشتییەکە چەندین جار هۆشدارییەکانیان پشتگوێ خستووە. واشنتن ئەو کەشتییە تۆمەتبار دەکات بەوەی گەمارۆی دەریایی شکاندووە و نەوتی ئێرانی لە ناوچەکەدا گواستووەتەوە.