سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەمەد حاجی مەحموود دەکات
سەرۆک بارزانی و محەمەدی حاجی مەحموود لە دیدارێکدا، باسیان لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 12ی حوزەیرانی 2026 سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لە دیدارەکە باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و رۆشنایی خرایە بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.