سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق دەکات

سەرۆک بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی باوکی سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی محەمەد سەمعان کرد و رایگەیاند: لە خوا داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات.

هەینی، 12ـی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، بەهۆی کۆچی دوایی باوکی محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بۆ محەمەد سەمعاندا هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵەکاتن دەکەین بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە.

هاوکات سەرۆک بارزانی دەڵێت: لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە رەحمەت و بەزەیی فراوانی خۆی شاد بکات، لە بەهەشتی بەریندا جێگەی بکاتەوە و سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

بە ناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێز محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی

بە داخی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە.

لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە رەحمەت و بەزەیی فراوانی خۆی شاد بکات، لە بەهەشتی بەریندا جێگەی بکاتەوە و سەبووری و دڵنەوایی بە ئێوە و هاوبەشانی خەمتان ببخشێت.

"إنا لله وإنا إليه راجعون"

مەسعود بارزانی
12ـی حوزەیرانی 2026