بارهەڵگرێک بە سێ سەرنشینەوە کەوتە نێو رووباری چۆمان
بارهەڵگرێک بە سێ سەرنشینەوە کەوتە نێو رووباری چۆمان و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە بەکر ئیسماعیل، پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 13ـی حوزەیرانی 2026، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لەسەر رێگەی هاملتۆن، کە بەرەو دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەچوو، لە پێچێک لایداوە و بە سێ سەرنشینەوە کەوتە نێو رووباری چۆمان.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران باسی لەوەش کرد، سێ سەرنشینەکە کە خەڵكی شارەدێی سرێشمەن؛ لە لایەن تیمەکانیانەوە دەرهێنران و رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان کراون.
گوتیشی، "شۆفێری بارهەڵگرەکە بەهۆی سەختیی برینەکەییەوە، گیانی لەدەست داوە. دووانەی دیکەش قاچ و دەستیان ئازەریان پێگەیشتبوو و تەندروستییان جێگیرە".
وەک ئەوەی میراودەلی باسی کرد، هێشتا بارهەڵگرەکە لە نێو رووبارەکەدایە و تیمەکانیان هەوڵی دەرهێنانی دەدەن. ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نازانرێت.