پارتریارک نۆنا ستایشی پڕۆژە و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان، ستایشی پڕۆژە و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی کرد و گوتی: ئێوە پیاوی کردارن.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له قەزای عهنکاوە کرد و لە لایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان و ژمارهيهك له پياوانى ئايينی و کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستیان پێشوازیی لێ کرا.
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، مەسرور بارزانی، وێڕای بەخێرهێنانی بۆ هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیشی لە پاتریارک نۆنا کرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
لای خۆیەوە، سهرۆكى كهنيسهى كلدانى له عێراق و جيهان، سوپاسی سەردان و پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
پارتریارک نۆنا، هەروەها ستایشی پڕۆژە و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی کرد و گوتی: "ئێوە پیاوی کردارن".

