بەڕاک: ئەمریکا و هەرێم لەسەر پشتگیریکردنی عێراقێکی خاوەن سەروەری هاوڕان

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، لە زنجیرەیەک دیداری باڵادا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم جەختی لە پشتیوانی واشنتن بۆ عێراقێکی سەقامگیر و سەروەر کردەوە. باڵیۆز ئاشکرای کرد کە گفتوگۆکانیان لە چوارچێوەی دیدگای ترەمپ بووە بۆ بنیاتنانی "ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی نوێ".

سێشەممە 16ـی حوزەریانی 2026، تۆم بەڕاک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکانی ئەمڕۆی لەگەڵ  سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دەربڕی. ئاماژەی بەوە کرد، لایەنی ئەمریکی و کوردی یەکدەنگن لەسەر پشتگیریکردنی عێراقێکی گەشەسەندوو کە خاوەن سەروەریی تەواو بێت.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە لە کۆبوونەوەکاندا چەندین دەرفەتی ستراتیژی لە بوارەکانی وزە و ئابووری خراونەتە بەر باس. هەروەها، تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەردەم بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان بووە.

 سەرۆک بارزانی و تۆم بەڕاک
 تۆم بەڕاک و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان،
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم بەڕاک