خەونی دایکی ڤۆزینا گۆڵپارێزی کاپ ڤێردی دەبێتە راستی

ڤۆزینیا گۆڵپارێزی كاپ ڤێردی لەگەڵ وێنەیەكی دایكی
ڤۆزینیا گۆڵپارێزی كاپ ڤێردی لەگەڵ وێنەیەكی دایكی

خەونی دایکی ڤۆزینا گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کاپ ڤێردی دەبێتە راستی و ئەمجارەیان لە ئەمریکا و لە نزیکەوە، دەتوانێت سەیری یاری کوڕەکەی لە مۆندیال بکات.
ڤۆزینای تەمەن 40 ساڵی گۆڵپارێزەی كاپ ڤێردی بەرامبەر ئیسپانیا، توانی ئاستێکی نموونەیی پێشکەش كرد و رۆڵێكی گەورەی بینی لە بەدەستهێنانی خاڵێکی مێژوویی بۆ هەڵبژاردەکەی، دوای یارییەکە بە گریانەوە باسی لەوە کرد کە بەهۆی خراپی باری داراییان، نەیتوانیوە دایکی لەگەڵ خۆی بباتە ئەمریکا، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بینەری یارییەکانی بێت.
بەرپرسێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، دوای ئەو قسانەی گۆڵپارێزەکەی کاپ ڤێردی، بەرپرسانی وەزارەتەکەیان هاتوونەتە سەر هێڵ و کار لەسەر ئەوە دەکەن، لە چەند رۆژی داهاتوو دایکی ڤۆزینا گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کاپ ڤێردی ببەنە وڵاتەکەیان.
لە گەڕی دووەمی قۆناغی یەکەمی مۆندیالی ئەمجارەیان دایکی گۆڵپارێزەکەی کاپ ڤیردی لە یاریگاوە بینەری یاری کوڕەکەی بەرامبەر ئوروگوای دەبێت.