ئۆتامێندی نهێنییەك لەبارەی مامەڵەكردنی لیۆنێل مێسی ئاشكرا دەكات

نیكۆلاس ئۆتامێندی بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین
نیكۆلاس ئۆتامێندی بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەركردایەتی لیۆنێل مێسی یەكەمین یاریی لە مۆندیالی 2026 بردەوە، لە یارییەكەشدا مێسی هاتریكی كرد و بە پیاوی یارییەكەش دیاریكرا.
نیكۆڵاس ئۆتامێندی بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە لێدوانێكدا لەبارەی شێوازی مامەڵەكردنی لیۆنێل مێسی رایگەیاند مێسی هەموو شتێكی بردووەتەوە و دەتوانێت وەكو پاشا مامەڵەی بكات.
ئۆتامێندی دەشڵێت: كاتێك مێسی قسە دەكات، هەمووان گوێی لێ دەگرین، كاتێك مێسی لە نێو یاریگەیە هەمووان زیاتر ڕادەكەن و بە توندی مەشقەكان دەكەن، هۆكارەكەش لە ترسی مێسی نییە، داواكاری ئەویش نییە، بەڵكو هەبوونی مێسی بۆ ئێمە ئیلهامبەخشە، سەرچاوەی هێز و وزەیە.
ئۆتامێندی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ساڵانێكی زۆرە هاوشانی مێسی یاریی كردووە و ئەوەی سەرسامی كردووە، سادەیی مێسییە، دەشڵێت: خۆبەكەمزانینەكەی مێسی شۆكی كردووم، لە كاتێكدا یاریزانێكە هەموو شتێكی بردووەتەوە، دەتوانێت وەكو پاشا مامەڵە بكات، بەڵام لیۆ یەكێكە لە ئاساییترین كەسەكان كە تا ئێستا بە چاوی خۆم بینیومە.
ئۆتامێندی گوتیشی: لیۆ زۆر بەباشی ژووری جلگۆڕین دەپارێزێت، نەك لەبەرئەوەی سووپەرستارە، بەڵكو لەبەرئەوەی مێسی كاپتن و هاوڕێی یاریزانەكانە، ئەو پیاوەیە خەونی تەواوی وڵاتەكەی هەڵگرتووە، بۆیە نایشارمەوە ئێمە مامەڵەیەكی تایبەت لەگەڵ مێسی دەكەین، هۆكارەكەش ئەوەیە ئێمە لە نیەتی مێسی تێدەگەین كە ئەو دەیەوێت چی بۆ ئەرجەنتین بكات.
نیكۆلاس ئۆتامێندی نزیكەی 15 ساڵە هاوشانی لیۆنێل مێسی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاری دەكات، دوو نازناوی كۆپا ئەمریكا و جامی جیهانیان بردووەتەوە.