ئەمڕۆ و سبەی هەولێر و زاخۆ یەکسان دەبن

کەشوهەوا
کەشوهەوا

بەشی پێشبینیی کەشناسیی، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکان، جگە لە حاجی ئۆمەران، سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە سەرووی 40 سیلیزی دەبێت و گەرمترین ناوچەش گەرمیان دەبێت.

لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ شەممە، 20ـی حوزەیرانی 2026، حاجی ئۆمەران بە 30 پلەی سیلیزی فێنکترین ناوچەی هەرێمی کوردستان دەبێت، بە پێچەوانەشەوە دەڤەری گەرمیان بە 46 پلە گەرمترین ناوچە دەبێت.

بە گوێرەی تۆمارە پێشبینکراوەکان، بەرزترین پلەکانی گەرمای بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

بارزان : 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی 

ئاکرێ : 42 پلەی سیلیزی

گەرمیان:  46 پلەی سیلیزی

 

هەروەها لە بارەی کەشی پێشبینیکراوی سبەى یەکشەممە، 21ـی حوزەیرانی 2026، بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و لە هەندێک کاتدا پەڵەهەور دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما بەوارد بە پلەکانی ئەمڕۆ بە نزیکەی 1 بۆ 2 پلە نزم دبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی یەکشەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی

بارزان : 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی 

ئاکرێ : 41 پلەی سیلیزی

گەرمیان:  45 پلەی سیلیزی