قالیباف: تا ئهنجامی كۆتایی لهگهڵ لوبنان دهمێنینهوه
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ عومان رایگەیاند کە وڵاتەکەی سوورە لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی لوبنان و چەسپاندنی سەروەریی نیشتمانیی ئەو وڵاتە لە دوای وەستانی شەڕ، جەختیشی کردەوە کە تاران لەسەر بنەمای بڕیارەکانی سویسرا بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکانی تا گەیشتن بە ئەنجامێکی کۆتایی و جێگیر.
دووشەممە 22ـی حوزەیرانی 2026، محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە کاتی گەشتکردن بە فڕۆکە بۆ عومان، بە میدیاکانی گوت: وڵاتەکەی سوورە لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی لوبنان و گەڕاندنەوەی سەروەریی نیشتمانی بۆ ئەو وڵاتە لە دوای وەستانی شەڕ و پێکدادانەکان.
قالیباف ئاماژەی دا، ئاگرەکە وەستاوە و بەشێکی زۆری خەڵک گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. گوتیشی: "بەو بڕیارەی کە لە سویسرا دراوە، بە تواناوە ئەم کارە دەبەمە پێشەوە بۆ چەسپاندنی سەروەریی لوبنان بەسەر هەموو خاکەکەیدا".
هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دووپاتی کردەوە، لە گفتوگۆکانیان بەردەوام دەبن بۆ چەسپاندنی سەروەری نیشتمانی لوبنان و ئاماژەی دا، "تا گەیشتن بە ئەنجامێکی کۆتایی و جێگیر، دەستبەرداری ئەم هەوڵانە نابین و رەهای ناکەین".