رێگە بە لاهور و پۆڵاد جەنگی نادرێت سەیری کوردستان24 بکەن
سەرچاوەیەک راگەیاند، لە ناو ئەو ژوورانەی لاهوور و پۆلاد شێخ جەنگی تیایدا زیندانی کراون، کەناڵی کوردستان24 و چەند میدیایەکی دیکە لە لیستی تەلەڤزیۆنەکانیان سڕاونەتەوە.
دووشەممە 22ـی حوزەیرانی 2026، سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـی راگەیاند، بۆ ئەوەی لاهور و پۆڵاد جەنگی لە زینداوە ئاگاداری هەواڵە سیاسییەکان و رووداوەکانی دەرەوە نەبن لە لیستی کەناڵەکانی نێو تەلەفزیۆنەکەیاندا کوردستان24 و چەند کەناڵێکی میدیایی دیکە سڕاونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەنگاوە وەک رێکارێک بۆ سنووردارکردنی دەستگەیشتنیان بە هەندێک سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری ئەنجامدراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لیستی ئەو کەناڵانەی کە سڕاونەتە چەند کەناڵێکی میدیایی دیاریکراوی لەخۆگرتووە، بەڵام جگە لە کوردستان24 ناوی هیچ کەناڵێکی دیکە ئاشکرانەکراوە.