هاووڵاتییان لە کوژانەوەی کاتیی وێستگەی کارەبای سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە لە کاتژمێر 2 تاوەکوو 8ـی بەرەبەیان، وێستگەی گازیی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی دەکوژێنرێتەوە، ئەمەش بەهۆی بەستنی هێڵێکی نوێی گاز بە وێستگەکەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: لە کاتژمێر 2 تاوەکوو 8ـی بەرەبەیانی هەینی 26ـی حوزەیرانی 2026، وێستگەی گازیی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی بۆ کارەکانی رادەگیرێن و دەکوژێنرێتەوە.

بە پێی راگەیەنراوەکە، بەهۆی کوژانەوەی کاتیی ئەم وێستگەیەوە، لەو ماوەیەدا بەشێک لە هاووڵاتییان لەوانەیە دووچاری پچڕانی کاتیی کارەبا ببنەوە.

وەزارەتەکە روونی کردووەتەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی کارە تەکنیکییەکانی بەستنی بۆری نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆرە بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانییەوە.

 جەختیش کراوەتەوە کە ئەم پڕۆژەیە لە داهاتوودا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر کەرتی وزە دەبێت و دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستاندا.