پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان پێداوی
سەرۆک بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان پێداوی دەردەبڕێت، هاوکات پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
پێنجشەممە، 2ـی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان پێداوی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی "عەبدولڕەحمان پێداوی"، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانمان پێ گەییشت.
هاوکات دەڵێت: خوالێخۆشبوو عەبدولڕەحمان پێداوی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر، دوای دەرچوونی لە کۆلیژی سەربازیی پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کرد و، فەرماندەیەکی کاریگەر و لێهاتووی شۆڕشی ئەیلوول بوو. لە ساڵی 1976 ئەندامی سەرکردایەتیی کاتی و دواتر کادیرێکی چالاک و دڵسۆزی شۆڕشی گوڵان بوو.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆت ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو عەبدولڕەحمان پێداوی دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
سەرۆک بارزانی، لە خودای گەورە داواکارە رۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەحمان پێداوی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان (عەبدولڕەحمان پێداوی)ـیمان پێ گەییشت.
خوالێخۆشبوو عەبدولڕەحمان پێداوی کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر، دوای دەرچوونی لە کۆلیژی سەربازیی پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کرد و، فەرماندەیەکی کاریگەر و لێهاتووی شۆڕشی ئەیلوول بوو. هەروەها لە ساڵی 1976 ئەندامی سەرکردایەتیی کاتی و دواتر کادیرێکی چالاک و دڵسۆزی شۆڕشی گوڵان بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو عەبدولڕەحمان پێداوی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
2ـی تەممووزی 2026