گرانترین ئێسکەپەیکەری دایناسۆر لە مێژوودا لە نیویۆرک نمایش دەکرێت
یەکێک لە تەواوترین و دەگمەنترین ئێسکەپەیکەرەکانی دایناسۆری جۆری "تی ڕێکس" لە جیهاندا، کە نازناوی "گەس"ی لێنراوە، لە هۆڵی زیادکردنی ئاشکرای "سۆسیبی" لە شاری نیویۆرک نمایش کرا و بڕیارە بە نرخێکی خەیاڵی بفرۆشرێت.
ئەم پاشماوە زەبەلاحە کە مێژووەکەی بۆ ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بڕیارە لە 14ی تەمموزدا بخرێتە بەردەم کڕیاران و ئەو کەسانەی ئارەزووی کۆکردنەوەی شوێنەوارە دەگمەنەکان دەکەن.
ئەم ئێسکەپەیکەرە لە ساڵی 2021 لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداری لە ویلایەتی داکۆتای باشوور دۆزرایەوە، پسپۆڕانیش نرخەکەی لە نێوان 20 بۆ 30 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنن. ئەمەش بە بەرزترین نرخی خەمڵێندراو لە مێژوودا بۆ پاشماوەی دایناسۆرێک دادەنرێت کە تا ئێستا پێشنیار کرابێت.
شوێنەوارناسان ئاماژە بەوە دەکەن، "گەس" یەکێکە لە تەواوترین ئەو نموونانەی "تی ڕێکس" کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە، ئەمەش وای کردووە بایەخێکی زانستی و دارایی بێوێنەی هەبێت.
پێشبینی دەکرێت لە کاتی زیادکردنە ئاشکراکەدا، ململانێیەکی توند لەنێوان مۆزەخانە نێودەوڵەتییەکان و دەوڵەمەندانی جیهاندا دروست ببێت بۆ کڕینی ئەم پاشماوە مێژووییە دەگمەنە.