قالیباف: بە هیچ شێوەیەک دان بە ئیسرائیلدا نانێین

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: جێبەجێکردنی هەر جۆرە لێکتێگەیشتنێک لەگەڵ ئەمریکا پرۆسەیەکی سەخت و پڕ لە ئاستەنگە؛ بەڵام دەکرێت بە دی بهێنرێت، هاوکات دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی هیچ کاتێک دان بە ئیسرائیلدا نانێت.

یەکشەممە، 5ـی تەممووزی 2026، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: پرۆسەی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا کارێکی سەختە، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەگەری ئەنجامدانی هەیە و دەکرێت جێبەجێ بکرێت.

قالیباف لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر هەڵوێستی ستراتیژیی وڵاتەکەی بەرامبەر بە واشنتن و تەلئەڤیڤ و رایگەیاند: "هیچ ئاشتییەک لە نێوان ئێمە و ئەمریکادا بوونی نییە، هەروەها ئێمە بە هیچ شێوەیەک دان بە ئیسرائیلدا نانێین."

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هاوکات ئاماژەی بە هاوسەنگیی نێوان کایەی سەربازی و دیپلۆماسی کرد و جەختی کردەوە، پێویستە ڕێڕەوی دیپلۆماسیی وڵاتەکە توانای چەسپاندن و بەهێزکردنی ئەو دەستکەوتانەی هەبێت کە لە مەیداندا بە دەست هاتوون.