هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی پارتی: شاسوار دەروون شێواوە و شایستەی وەڵامدانەوە نییە
هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی لە بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی شاسوار عەبدولواحید دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، لێدوان و رەفتارەکانی ناوبراو رەنگدانەوەی "بچووکی و سووک بینینی کەسایەتیی خۆیەتی".
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تەمموزی 2026، هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی پارتی لە بروسکە وەڵامێکدا بۆ شاسوار عەبدولواحید، ئاماژەی بەوە کردووە، هەر کەسێک تۆزقاڵێک نرخ بۆ ئەو خەڵکە دابنێت کە کاری لەگەڵ دەکەن، "ئەوەندە نزم قسە ناکات و بەم ڕەفتارانە ئیحراجیان ناکات".
لە بەشێکی دیکەی وەڵامەکەدا هاتووە، "کەسێک خاوەنی ئەم جۆرە قسە و رەفتارانە بێت، ئەوەندە بە بچووک و دەروون شێواو دەبینرێت کە شایستەی وەڵامدانەوە نییە."
ئەم وەڵامەی پارتی دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا شاسوار عەبدولواحید زنجیرەیەک لێدوانی دژ بە لایەنە سیاسییەکان بڵاوکردەوە، کە ناڕەزایەتی و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە.