شارەوانیی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، سبەی چوارشەممە رێگای سەرەکی هەولێر_پیرمام بۆ سەر شەقامی 150 مەتری بە ئاراستەی چوون بۆ بەحرکە دادەخرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی تەمموزی 2026، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، سبەی چوارشەممە 8ـی تەمموزی 2026، رێگای سەرەکی هەولێر_پیرمام بۆ سەر شەقامی 150 مەتری، بە ئاڕاستەی چوون بۆ بەحرکە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەمەبەستی رێکخستەوە تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی تەمموزی 2026 دادەخرێت.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن تا دووربن لە قەرەباڵخی.