ئەمریکا: 140 پێگەی ئێرانمان بۆردومانکرد
سوپای ئەمریکا کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر پێگەکانی ناوخۆی ئێران راگەیاند و ئاشکرای کرد، هێزەکانی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا یەکێک لە فراوانترین ئۆپراسیۆنە ئاسمانی و دەریاییەکانیان ئەنجامداوە کە زیاتر لە 300 پێگەی سەربازی گرتووەتەوە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی کرابوونە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی تەممووزی 2026، روونیکردەوە ئەم قۆناخەی هێرشەکان دوای پێکانی 140 ئامانجی سەربازیی ئێران کۆتاییهاتووە، تێیدا فڕۆکە جەنگییەکان لە بنکە زەمینی و دەریاییەکانەوە بەشدارییان کردووە، لەگەڵ بەکارهێنانی درۆن و کەشتییە جەنگییەکان کە تەقەمەنی ورد و پێشکەوتوویان بۆ پێکانی ئامانجەکان بەکارھێناوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هێرشەکان چەندین شوێنی گرتووەتەوە لەوانە پێگەکانی هەڵدانی مووشەک و درۆن، دامەزراوە دەریاییەکان، کۆگاکانی تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی، لەگەڵ تۆڕەکانی پەیوەندی و بنکەکانی چاودێری لەسەر کەناراوەکانی ئێران، ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە فراوانەیش کەمکردنەوەی تواناکانی ئێرانە لە هەڕەشەکردن و بە ئامانجگرتنی هێڵە نێودەوڵەتییەکانی گواستنەوەی دەریایی.