نێچیرڤان بارزانی: گراهام دۆستێکی بەنرخی گەلی کوردستان بوو
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی لیندزی گراهام رادەگەیەنێت و ئەو سیناتۆرەی ئەمریکا بە دۆستێکی بەنرخی گەلی کورد ناو دەبات.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 12ـی تەممووزی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سیناتۆری ئەمریکی، لیندزی گراهام بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهامم بیست، کە دۆستێکی بەنرخی گەلی کوردستان بوو".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردووەتەوە، "هەڵوێست و پشتیوانیی بێوچان و نەپساوەی ئەو سیناتۆرە بۆ کوردستان، هەمیشە بە رێزەوە لە یاد دەمێنێتەوە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی خێزان، دۆستان و هاوکارانی دەکەم".
I am deeply saddened by the passing of Senator Lindsey Graham, a valued friend of the people of Kurdistan. His advocacy and unwavering support for Kurdistan will always be remembered with gratitude. My heartfelt condolences go out to his family, friends, and colleagues.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) July 12, 2026
ئەمڕۆ یەکشەممە، 12ـی تەممووزی 2026، نووسینگەی لیندزی گراهام، سیناتۆری پارتی کۆمارییەکان لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوور، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئێوارەی رۆژی شەممە، 11ی تەممووز، سیناتۆر گراهام بەهۆی نەخۆشییەکی کورت و کتوپڕەوە، لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بۆ خوێندنەوەی ژیاننەمەی گراهام، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە