وەزارەتی کارەبا: بەشێکی کارەبای دهۆک کوژاوەتەوە و بەم نزیکانە ئاسایی دەبێتەوە
كوژانەوەی کارەبا لە بەشێکی پارێزگای دهۆک روویداوە و کار بۆ چارەسەکردنی کێشە تەکنییەکان دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی تەممووزی 2026، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە، بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکی لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی کارەبا لە بەشێکی پارێزگای دهۆک روویداوە.
وەزارەتەکە دووپاتی کردووەتەوە، تیمەكانیان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری كێشەکە بۆ ئەوەی بەزووترین كات چارەسەری بكەن و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كارەبا بۆ هاووڵاتییان بگەڕێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراەکەدا هاتووە، "لەکاتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی تر و گەڕانەوەی کارەبا، وەزارەتی کارەبا ڕاستەوخۆ هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە".