ئەمریکا شەپۆلێکی نوێی هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند؛ دەستیان بە شەپۆلێک هێرش بۆ سەر ئێران کرد.
ئەمرۆ چوارشەممە، 15ـی تەممووزی2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە راگەیەنراوێکدا لە "ئێکس" رایگەیاند؛ ئامانج لەم هێرشانە پەکخستن و لاوازکردنی زیاتری ئەو توانایە سەربازییانەیە کە هێزە ئێرانییەکان بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزدا بەکاریان دەهێنن.
ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی و رێگریکردن لە هەڕەشەکانی سەر رێڕەوە نێودەوڵەتییەکانی بازرگانی لە ناوچەکەدا.