وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: وێنەی ترەمپ لەسەر زێڕ دادەنرێت
بە بۆنەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا، وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە بڕیاریدا یەک دۆلاریی زێڕ بە وێنەی دۆناڵد ترەمپ دروست بکات. سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینە رایگەیاند کە ئەم دۆلارە زێڕە وەک رێزێکە بۆ میراتی ئازادی و سیمبۆلێکی بەردەوامی نیشتمانپەروەرییە.
رۆژی چوارشەممە، 15ی تەممووزی 2026، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی "ئێکس" رایگەیاند، هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دامەزراوەی بەرهەمهێنانی دراوی ئەمریکی (US Mint) دەست دەکات بە کۆینی زێڕی یەک دۆلاری.
وەزیری گەنجینە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم سکەیە کە وێنەی دۆناڵد ترەمپی لەسەرە، گوزارشت لە بەهێزی بەهاکانی ئەمریکا و پابەندبوونی ئەو وڵاتە بە پاراستنی ئازادی بۆ هەمووان دەکات.
بێسێنت باسی لەوەش کردووە، ئەم دراوە نوێیە وەک سیمبۆلێکی نیشتمانپەروەری دەمێنێتەوە و رێزگرتنە لەو میراتە دێرینەی کە ئەمریکا لەسەر بنەمای ئازادی دایمەزراندووە.