وەزارەتی رۆشنبیری داوا لە هاووڵاتییان و میدیاکاران دەکات پابەندی رێنماییەکان بن
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو درۆنانەی لە ئاسمانی هەولێر پووچەڵکرانەوە، داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن و میدیاکاران دەکات پابەندی رێنماییەکان بن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تەمموزی 2026، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن و رۆژنامەنوس و چالاوانەکانی سۆشیال میدیا دەکات بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و حکومەتی هەرێمی کوردستان وریابن.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات لەبڵاوکردنەوەی زانیاریەکان، ڕێز لەبڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگرن بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتییان.