ترەمپ ئازادکردنی هاووڵاتییەکی ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە رادەگەیەنێت
سەرۆکی ئەمریکا ئازادکردنی هاووڵاتییەکی ئەمریکی لەلایەن ئێرانەوە پشتڕاستکردەوە، کە بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ لەو وڵاتە دەستبەسەر بوو.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پلاتفۆڕمی تروس سۆشیال ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هاووڵاتییەکە ئافرەتە لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2024دا و لە سەردەمی جۆو بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەستگیرکرابوو. ترەمپ پرۆسەی دەستگیرکردنەکەی بە ناڕەوا وەسف کرد.
لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە؛ ئەو هاووڵاتییە ئێستا گەیشتووەتە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران و باری تەندروستیی جێگیر و باشە. ترەمپ ئەم بڕیارەی ئێرانی وەک نیشانەیەکی نیازپاکی ناوبرد و رایگەیاند؛ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێزانینی بۆ ئەم هەنگاوە هەیە.