لە ئاسمانی هەولێر دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستران
چەند درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر خرانەوە خوارەوە
هەینی 17ـی تەممووزی 2026، سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانان چەند تەنێک و درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند.
ئەم هێرشە بۆ سەر هەولێر لە کاتێکدایە، کە ماوەی شەش رۆژە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و ئاگربەستی نێوانیان بەتەواوی هەرەسی هێناوە.
شەوی چوارشەممە، 15ی تەممووزی 2026، دژەتیرۆری کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردبوو، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کاتژمێر 20:53 تا کاتژمێر 21:20، بە سەرکەوتوویی توانیویانە هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، خۆشبەختانە هێرشەکان هیچ جۆرە زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و دۆخی پایتەخت ئارامە.