سوپای پاسداران خستنەخوارەوەی درۆنێکی ئەمریکی راگەیاند

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، درۆنێکی ئەمریکییان لە جۆری "RQ-11 رایڤین" لە پارێزگای خووزستان لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە خستووەتە خوارەوە.

هەینی 17ـی تەممووزی 2026، سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکانیان توانیویانە درۆنێکی ئەمریکی لە باشووری وڵات بخەنە خوارەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە،  ئەو درۆنە ئەمریکییە لە ناوچەی (رامشیر) لە سنووری پارێزگای خووزستان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە پێکراوە و خراوەتە خوارەوە. 

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، ناوچەکە لە چەند رۆژی رابردوودا گرژیی سەربازیی بێوێنەی لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێران بەخۆوە بینیوە، لە لایەک ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووەتەوە، چەندین ناوچەی جیاوازی لە ئێران بۆردومانکردووە، لە بەرامبەرادا ئێران وەکو وەڵامدانەوە بنکە و بارەگاکانی ئەمریکای لە ناوچەی کەنداو کردووەتەوە ئامانج.