مۆسکۆ تێکشاندنی زیاتر لە 370 درۆنی ئۆکرانی رادەگەیەنێت

سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی رووسیا توانیویانە لە شەوی رابردووەوە تا بەیانی ئەمڕۆ، زیاتر لە 370 درۆنی ئۆکرانی تێکبشکێنن کە ئاراستەی مۆسکۆی کرابوون.

سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، لە هەژماری فەرمی خۆی ئێکس ئەمڕۆ شەممە، 18ـتی تەممووزی 2026، بڵاویکردەوە: "شەوی رابردوو، زیاتر لە 370 درۆن بەرەو ئاسمانی مۆسکۆ هاتوون. زۆربەی ئەو درۆنانە لە دوورییەکی زۆر لە پایتەخت و لەلایەن سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە پوچەڵکراونەتەوە، هەروەها 64 درۆنی دیکەش لە کاتی نزیکبوونەوەیان لە مۆسکۆ تێکشکێندراون." هەروەها یەکێک لە درۆنەکانی ئۆکرانیا، کۆگایەیکی نەوتی کردووەتە ئامانج کە 50 کیلۆمەتر لە کرێمکنەوە دوورە

لەم بارەیەوە، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا دووپاتی کردەوە، پێویستە مەودای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان فراوانتر بکرێت.

پووتین ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجیان دوورخستنەوەی هێزەکانی ئۆکرانیایە لە سنوورەکانی رووسیا، بۆ ئەوەی نەتوانن بەو مووشەک و چەکە پێشکەوتووانەی لە وڵاتانی رۆژئاواوە وەریانگرتووە، خاکی رووسیا و ناوچە نوێیەکان بپێکن.

هێزەکانی کێیڤ بە شێوەیەکی رۆژانە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای رووسیا بە درۆن و مووشەک دەکەنە ئامانج.