عەلی زەیدی: لێکگەیشتنی بانکی ناوەندیی عێراق و گەنجینەی ئەمریکا هەنگاوێکی ستراتیژییە
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لەو لێکگەیشتنە کرد کە لە نێوان بانکی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کراوە و وەک هەنگاوێکی گرنگ لە پرۆسەی چاکسازیی کەرتی بانکی و بەهێزکردنی تێکەڵبوونی بە سیستەمی دارایی جیهانی وەسفی کرد.
ئەمڕۆ شەممە، 18ـی تەممووزی 2026، عەلی زەیدی لە پلاتفۆرمی 'ئێکس' رایگەیاند "شیاوکردنەوەی حەوت بانکی عێراقی بۆ گەڕانەوەیان بۆ کەناڵەکانی نێردراوی بانکی دەرەکی بە دراوەکانی دیکە، وەک ئامادەکارییەک بۆ بەدەستهێنانەوەی شایستەیی مامەڵەکردنیان بە دۆلاری ئەمریکی دوای تەواوکردنی مەرجەکانی پابەندبوون و حوکمڕانی، سەرکەوتنی ئەو رێگە چاکسازییە داراییە پێشان دەدات کە حکوومەت گرتوویەتیەبەر."
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە "متمانە بە کەرتی بانکی عێراق بەهێزتر دەکات و ئاسۆیەکی فراوانتر لەبەردەم ئابووریی نیشتمانی و وەبەرهێناندا دەکاتەوە."
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر بەردەوامبوونی "پشتیوانیکردن لە چاکسازییە دارایی و بانکییەکان و چەسپاندنی پرەنسیپەکانی شەفافیەت و حوکمڕانی کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق بکات و پێگەی ئابووریی وڵاتەکە لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەهێزتر بکات."
نرحب بالتفاهم الذي توصل إليه البنك المركزي العراقي مع وزارة الخزانة الأمريكية، والذي يمثل خطوة مهمة في مسار إصلاح القطاع المصرفي وتعزيز اندماجه بالنظام المالي العالمي.
— علي فالح الزيدي (@AliFalihAlzaidy) July 18, 2026
إن تأهيل سبعة مصارف عراقية للعودة إلى قنوات المراسلة المصرفية الخارجية بالعملات الأخرى، تمهيداً لاستعادة…
ئەمڕۆ شەممە، 18ـی تەممووزی 2026، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە “سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتی واژۆکردنی 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکگەیشتن و هاوکاری و هاوبەشی نێوان کەرتە جیاوازەکانی گشتی و تایبەت لە عێراق و ئەمریکای کردووە، کە رێگایەکی روون بۆ هاریکاری ئابووری و دارایی لە نێوان هەردوو وڵات دادەمەزرێنێت، هەروەها پەیوەندییەکە دەگوازێتەوە بۆ ئاستێکی پێشکەوتووی ئاڵوگۆڕکردن کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا دەکات”.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی لەگەڵ شاندێکی باڵا گەیشتنە واشنتن، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەیدەر عەبودی رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی زەیدی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانە لەنێوان هەردوولا.