چەند درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران
سیستەمی بەرگری هاوپەیمانان چەند درۆنێکیان لە ئاسمانی هەولێر خستە خوارەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تەممووزی 2026، چەند درۆنێک ئاراستەی هەولێر کران و لە لایەن سیستەمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانان خرانە خوارەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە چوار ڕۆژی ڕابردوو نزیکەی 22 درۆن ئاراستەی هەولێر کراون و سەرجەمیان لە ئاسمان تێکشکێندراون