بەشێکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی بێ کارەبا بوونە
پڕۆژەی رووناکی رایگەیاند: بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزەدا، کارەبای بەشێکی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک پچڕاوە و تیمە ئەندازیارییەکانیش کار بۆ چارەکردنی کێشەکە و زوو گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەن.
سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، پڕۆژەی رووناکی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبادا، کوژانەوەی کارەبا لە بەشێکی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک روویداوە.
بە پێی راگەیەنراوەکە، ئەم پچڕانە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکیی لەپڕ لە هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوەی تەزووی کارەباوە دروستبووە، کە کاریگەریی کردووەتە سەر دابەشکردنی وزە لە چەند بەشێکی پارێزگاکانی پایتەخت، سلێمانی و دهۆک.
پڕۆژەی رووناکی هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە، کە تیمەکان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەو کێشە تەکنیکییە چارە بکەن و کارەبا بگەڕێتەوە.