سەرۆکی هەرێمی کوردستان پلەی ژمارەیەک ئەفسەری بەرز کردەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 729 پلەداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ واژۆ کرد. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ـی تەممووزی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 729 پلەداری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر راژە (میلاک)ـی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد.

بەپێی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەرکردنی ئەم فەرمانە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دێت، دوای ئەوەی هەموو ئەو پلەدارانە ماوەی یاساییان تەواو کردووە و رێکاری پێویست بۆ بەرزکردنەوەی پلەکانیان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گیراوەتە بەر.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، ئەم فەرمانە لە ئەمڕۆوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرجەم ئەو پلەدارانە ماف و شایستە یاساییەکانی خۆیان وەردەگرن