پێنج درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران
سیستەمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنیان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند
چوارشەممە 22ی تەممووزی 2026، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمانی هەولێر چالاک کران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویەتی پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ئاسمانی هەولێر تێکبشکێنن.
هەروەها دوێنێ سێشەممە، هێزەکانی هاوپەیمانان شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان (درۆن) لە ئاسمانی هەولیر تێکبشکێند.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکان ئەمریکا و ئێران بۆ سەر یەکتر زیاتر لە 30 درۆن ئاراستەی هەولێر کراون و سەرجەمیان لە ئاسمان تێکشکێندراون