هێرش کرایە سەر دەروازەی شەلامچە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، دەروازەی شەلامچەی سنووری نێوان عێراق و ئێران کەوتە بەرهێرشی مووشەکی، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزیەکانی جەنگی ئەمریکا و ئێرانە.
جێگری پارێزگاری پارێزگای خوزستانی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر دەروازەی سنووریی شەلامچەی نێوان عێراق و ئێران، لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون.
بهگوێرەی میدیاکانی ئێران ئهو قوربانییانه زیارهتكاری ئێرانی بوون و بۆ مهبهستی بهشداریكردن له چلهی ئیمام حوسێن دهیانویست سهردانی عێراق بكهن.
هاوکات زیارەتکارێکی زۆری ئێرانی لە رێگەی دەروازەی سنووریی شەلامچە بۆ بەشداریی لە چلهی ئیمام حوسێن سهردانی عێراق دهكهن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، هێرشیان کردووەتە سەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە باشووری گەرووی هورمز، ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دوو کەشتییە هەوڵی بەزاندنی رێڕەوی باشووری گەرووەکەیان داوە بۆیە کراونەتە ئامانج.
سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتی کردەوە، گەرووی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە، تا هێرشەکانی ئەمریکا بەردەوام بێت، گەرووەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە، هۆشداریشیدا لەوەی هەر کەشتییەک بە بێ هەماهەنگی لەگەڵ تاران گەرووەکە ببڕێت، دەژرێتە ئامانج.