چەند درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران
بەیانی ئەمڕۆ شەش درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران.
ئەمڕۆ هەینی، 24ـی تەمموزی 2026، پەیامنێری کوردستان24، لە هەولێر رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ شەش درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر لەلایەنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێندران.
هاوکات لە چەند رۆژی رابردووش چەندین هێرشی درۆنی کراونەتە سەر هەولێر، بەلام لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندران.