ئەحمەد هۆشیار: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایین و رانەگیراون
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر جەخت لەوەدەکاتەوە، گەشتەکانی فڕۆکەخانە بەردەوامبن و رانەگیراون.
ئەمڕۆ هەینی، 24ـی تەمموزی 2026، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند، هێرشە درۆنییەکانی بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی هیچ کاریگەرییەکی نەبووە لە سەر گەشتەکانی فڕۆکەخانە و بەڵکو گەشتەکان ئاسایین و رانەگیراون.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 24ـی تەممووزی 2026، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئاسمانی هەولێر بەرپەرچی شەش هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراویان دایەوە و هەر شەش درۆنەکەیان لە تێکشکاند، بەبێ ئەوەی هیچ زیانیكی لێبکەویێتەوە.