چین پێنج مانگی دەستکردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

وڵاتی چین مووشەک هەڵگری جۆری (Lijian-1 Y15) کە پێنج مانگی دەستکردی جیاوازی هەڵگرتبوو, بە سەرکەوتوویی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد. 

رۆژی هەینی، 24ی تەممووزی 2026، وڵاتی چین لە چوارچێوەی پەرەپێدانی بەرنامە ئاسمانییەکانی، مووشەکێکی جۆری (Lijian-1 Y15)ی هەڵدا. مووشەکەکە لە کاتژمێر 7:33ی بەیانی بە کاتی بەیژینگ، لە ناوچەی "دۆنگفێنگ" بۆ داهێنانی بازرگانیی بۆشایی ئاسمان لە باکووری رۆژئاوای چینەوە تەقێندرا.

سەرچاوە فەرمییەکانی چین رایانگەیاند، پرۆسەکە بە تەواوی سەرکەوتوو بووە و مووشەکەکە توانیویەتی هەر پێنج مانگە دەستکردەکە لە خولگەی دیاریکراوی خۆیاندا لە بۆشایی ئاسمان جێگیر بکات.

ئەم هەنگاوەی چین لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی پێشەنگ لە بواری تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان دەکات و هەوڵدەدات ژمارەی مانگە دەستکردەکانی بۆ مەبەستی جیاوازی زانستی و پەیوەندییەکان زیاد بکات.