هێڵی ئاسمانی قەتەر گەشتەکانی بۆ کوەیت، بەحرەین و هەولێر راگرت
هێڵی ئاسمانی قەتەری گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی کوەیت، بەحرەین و هەولێر تاوەکوو کۆتایی ئەم مانگە راگرت.
هێڵەکە ئەمڕۆ هەیەنی لە ماڵپەڕی فەرمی هەواڵی راگرتنی گەشتەکانی تاوەکوو 31ی ئەم مانگە راگەیاندووەو ئاماژەیداوە، بۆ زانیاریی نوێ و دواین پێشهات، دەتوانن سەردانی پێگەی ئەلیکترۆنی هێڵی ئاسمانی قەتەری بکەن.
هاوکات، ئەمڕۆ هەینی، 24ـی تەمموزی 2026، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە کوردستان24ـی راگەیاند: هێرشە درۆنییەکانی بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی هیچ کاریگەرییەکی نەبووە لە سەر گەشتەکانی فڕۆکەخانە و بەڵکو گەشتەکان ئاسایین و رانەگیراون.