یانەی نەسری سعوودیە خەریکە مایەپووچ دەبێت
داوا لە کریستیانۆ دەکەن بە هانای یانەکە بێت
یانەی نەسر تووشی قەیرانێکی دارایی قورس بووە، بە ئەگەرێکی زۆر ناتوانێت یەک یاریزان تۆمار بکات و بیگوازێتەوە ریزەکانی، داوا لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکەن بە هانای یانەکە بێت و لەو دۆخە رزگاریان بکات.
دەزگا راگەیاندنەکانی سعوودیە بڵاویان کردۆتەوە، سندوقی وەبەرهێنانی سعوودی، یانەی نەسری سعوودی ئاگادار کردۆتەوە قەرزەکانی یانەکە گەیشۆتە 800 ملیۆن ریالی سعوودی، کە دەکاتە نزیکەی 188 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش بە هۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتی دارایی لە یانەکە، سندووقی وەبەرهێنانی دوو بڕیاریداوە یەکەم دەسەڵاتی سێمێدۆ و سیماو هەڵبەسێرێت، دووەم یانەکەش لە ناونووسکردن و هێنانی یاریزانی نوێ سڕ بکات.
سەرچاوەیەک لە سندووقی وەبەرهێنان باسی لەوە کردووە تەنیا لەو کاتە یانەکە دەتوانێت گرێبەستی نوێ واژۆ بکات کاتێک بتوانێت پارەی پێویست (پێشەکی) ئامادە بکات لە ڕێگای داهات و ئەو کۆمپانیایانەی سپۆنسەری یانەکەن بۆ ئەوەی داهاتی یانەکە هاوسەنگ بکەنەوە، تا بتوانن گرێبەست واژۆ بکەن،
لە لایەکی ترەوە سندووقی وەبەرهێنانی سعوودی پێشنیازی فرۆشتنی بەشێک یان تەواوی یانەکەی کردووە بۆ ئەوەی یانەکە لەو قەیرانە رزگار بکەن، لە نێو ئەو کەسانەی بەربژێرن بۆ کڕینەوەی بەشێکی یانەکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە و کاپتنی یانەکەیە، هاندەرانی یانەکە لە ئێستاوە هەڵمەتێکیان راگەیاندووە بۆ ئەوەی رۆناڵدۆ رازی بکەن یانەکە بکڕێتەوە و رزگاری بکات لەو قەیرانەی تووشی هاتووە، چونکە هاندەرانی نەسر پێیانوایە سندووقی وەبەرهێنان کە خاوەنداریەتی هەر یەک لە یانەکانی ئەهلی، هیلال، ئیتیحاد و نەسر دەکات، زوڵم لە یانەکەیان دەکات و بە ئاشکرا پاڵپشتی لە یانەی هیلال دەکات، ئەو یانەیە بەردەوامە لە کڕین و تۆمار کردنی یاریزانی نوێ لە بەرامبەردا نەسر سزا دەدرێت بەهۆی قەرزەوە کە وەرزی رابردوو تەنیا پێنج گرێبەستی واژۆ کردبوو، یەکێک لە گرێبەستەکان حەیدەر عەبدولکەریمی عێراقی بووە کە پارەی گرێبەستەکەی نەگەیشتۆتە 200 هەزار یۆرۆ.