کەمال محەممەد: ئەمشەو گاز دەگاتە وێستگەکانی کارەبا

ئەمرۆ دووشەممە، 27ـی تەمموزی 2026، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی رۆژی کوردستان24، رایگەیاند: ئەمشەو سعات 12 گاز بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکرێت و ئەمشەو بارودۆخی کارەبا بەرەو ئاسایبوونەوە دەچێت،

لە ماوەی رابردوو بە سوپاسەوە بڕێکی گازی مالان لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکرا، بەڵام بەهۆی دەستپێکردنەوەی کارەکانی دانا گاز، گازی مالانیش بەهەمانشێوە دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی، هاوکات یارمەتی چارەسەربوونی گرفتی کەمی بەنزینیش دەدات، ئەو نەوتی خاوە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکرا، رێژەیەکی زۆر کەمە و چەندین جار داوامان کردووە کە پشکی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت.

نوێ دەکرێتەوە..